گرنگییەکانی بازرگانی نێودەوڵەتی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-21-03:45:00 - کۆدی بابەت: 3498
گرنگییەکانی بازرگانی نێودەوڵەتی
ئابووری

بازرگانی نێودەوڵەتی بریتییە لە ئاڵوگۆڕی كاڵا لەنێوان دوو وڵات یان زیاتردا، ئەم شێوازە بازرگانییە یارمەتی بەهێزكردنی ئابووری وڵاتان دەدات

ناوه‌ڕۆك

بازرگانی

بازرگانی چالاكییەكی گرنگی ئابوورییە لە ژیانی مرۆڤدا كە لەمێژەوە كاری پێدەكرێت، بازرگانی یارمەتی ئاڵوگۆڕی كاڵا و خزمەتگوزاری كردووە لە نێوان دوو لایەن یان زیاتردا، لەگەڵ پێشكەوتنی شارستانییەتدا بەهەمانشێوە بازرگانی پێشكەوتووە، كە لە ئێستادا بازرگانی لە نێوان وڵاتاندا دەكرێت كە ناسراوە بە بازرگانی نێودەوڵەتی.

بازرگانی نێودەوڵەتی

بازرگانی نێودەوڵەتی بریتییە لە ئاڵوگۆڕی كاڵا لەنێوان دوو وڵات یان زیاتردا، ئەم شێوازە بازرگانییە یارمەتی بەهێزكردنی ئابووری وڵاتان دەدات، هەروەها بازرگانی نێودەوڵەتی ناسراوە بە كۆمەڵە یاسایەك كە بەكاردێت بۆ ئاڵوگۆڕكردنی كاڵا لەنێوان وڵاتاندا.

گرنگی بازرگانی نێودەوڵەتی

بازرگانی نێودەوڵەتی یەکێکە لەگرنگترین پێکهاتەکانی سەرکەوتنی ئابووری هەموو وڵاتانی جیهان، گرنگی لەوەدا دەردەكەوێت كە یارمەتی سوودوەرگرتنی وڵاتان دەدات بەپێی ئەو بەرهەمانەی كە پێشكەشی دەكەن، هەندێك وڵات هەن كە ناتوانن پێویستییەكانی خۆیان بەرهەمبهێنن بۆیە یارمەتی و پێداویستی لە وڵاتانی دیكەوە وەردەگرن.

بازرگانی نێودەوڵەتی بۆچی گرنگە؟

لەچەند خاڵێكدا باسی گرنگییەكانی بازرگانی نێودەوڵەتی دەكەین:

  • ڕێگەیەكی باشە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان بەهۆی بەستنەوەی وڵاتان بەیەكەوە.
  • یارمەتی دابینكردنی خزمەتگوزاری و كاڵا دەدات لەسەر بنەمای هەرزانی نرخ.
  • پشتیوانی لە توانای بازاڕکردن دەکات لەڕێگەی دروستکردنی چەندین بازاڕی نوێ بۆ بەرهەمە جۆراوجۆرەكان.
  • یارمەتی بەرزكردنەوەی ڕێژەی خۆشگوزەرانی كۆمەڵگە دەكات لەڕێگەی دابینكردنی هەڵبژاردەی زۆر بۆ خێزانەكان.
  • ڕێگەیەكی گرنگە بۆ پێوانی تواناكانی وڵاتەكان لەڕێگەی پێشبڕكێكردن لە بەرهەمهێنان و بە بازاڕكردنی كاڵاكان لە بازاڕە نێودەوڵەتییەكاندا.
  • یارمەتی دەوڵەتەكان دەدات لە دروستكردنی سیستەمێكی ئابووری بەهێز، و گەشەسەندی وڵاتان لە ڕێگەی بەردەستكردنی زانیاری و تەكنەلۆژیای پێویست.
  • یارمەتی گەشەپێدانی ئاووری دەدات لەڕێگەی گەشەپێدانی داهاتی نەتەوەیی.

سوودەكانی بازرگانی نێودەوڵەتی

  • بەشداری دەکات لە گەشەسەندنی ئابووری و دروستکردنی هەلی کار.
  • پشتیوانی كردن لە كۆمپانیا ناوخۆییەکان و دابینکردنی شارەزایی تەواو بۆیان بۆ گەیاندنی بەرهەمەكانیان بە بازاڕە نێودەوڵەتیەكان.
  • هەلی پێشبڕكێكردن دەدات بە كۆمپانیاكان لە بازرگانیكردندا.
  • گرنگیدان بە پێشبڕکێی بیانی لە هاوردەکردن و کەمکردنەوەی نرخی بەرهەمەكان بۆ بەکارهێنەران.
  • دابینکردنی خزمەتگوزاری و کاڵای جۆراوجۆر بۆ تاکەکان.

لایەنە نەرێنییەكانی بازرگانی نێودەوڵەتی

  • کەمکردنەوەی هەلی کار لە پیشەسازی ناوخۆدا، بەبۆنەی بێتوانایی پیشەسازییە ناوخۆییەکان بۆ کێبڕکێ کردن لەسەر ئاستی جیهانی.
  • پشتبەستن بە ڕێگەی كاری دەرەكی، چونكە كۆمپانیاكان بۆ ئەو شوێنانە دەگەڕێن كە ڕێژەی دانیشتوانیان كەمە.
  • زیان گەیاندن بەو وڵاتانەی کە پشت بە سیستەمە ئابورییە تەقلیدییەکان دەبەستن لە کەرتی کشتوکاڵی خۆماڵیدا.

پەیوەندییە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکان

پەیوەندی بازرگانی نێودەوڵەتی دەكرێت بە دوو بەشەوە كە بریتییە لە:

پەیوەندیە بازرگانیە ناوخۆییەکان: ئەو پەیوەندیە بازركانیانەیە كە لەناو یەك وڵاتدا دەكرێت، كە هەموو یاسا بازرگانییەكان بەسەریدا جێبەجێ دەبێت.

پەیوەندییە بازرگانییە جیهانییەکان: بریتییە لە بازرگانی كردن لە نێوان وڵاتەكاندا، كە لە پەیوەندی بازرگانی ناوخۆیی زۆر گەورەترە، ئەمەش دەبێتە هۆی پەنابردن بۆ بازاڕی نوێ لە وڵاتە جۆراوجۆرەکان، دوور لەو وڵاتەی کە پڕۆژەی بازرگانی تێدا دامەزراوە، هەروەها ئەم جۆرە پەیوەندییە بازرگانییە بە دژی دابڕانی ئابووری دادەنرێن.


سەرچاوەکان



12336 بینین